ترایگ، ئه‌و فیلمه‌ 20 ملیۆن دۆلارییه‌ی باسی كوردستان ده‌كات

ساخت وبلاگ

فيلم ترایگ که سال ۲۰۰۹ روانه بازار شد، ماجرای یک روزنامه نگار آمریکایی را به تصویر میکشد که در سال ۱۹۸۸ به کردستان می آید و کشتار کردها را می بیند.

رووداو - هەولێر
فیلمی ترایگ كە لە ساڵی 2009 بڵاوكرایەوە، باس لە بەسەرهاتی رۆژنامەنووسێك دەكات كە لە ساڵی 1988 دێتە كوردستان و بەچاوی خۆی هەڵمەتەكانی ئەنفالكردنی كورد دەبینێ.
فیلمەكە زیاتر باس لە كاریگەری سایكۆلۆژی ئەو شەڕ و كوشتارە دەكات كە ئەو رۆژنامەنووسە بەچاوی خۆی دەیبینێ.
ئەكتەری نێودار(كۆڵن فارەل) رۆڵی ئەو رۆژنامەنووسە ئێرلەندییە (مارك وێلش) دەبینێ كە لەكاتی ئەنفالەكاندا هاتووەتە نێو پێشمەرگە لە باشووری كوردستان . كۆڵن فارەل لەبارەی ئەو فیلمەوە دەڵێت "رۆڵی كاركتەرەكە زۆر قورس بوو، لەبەرئەوەی ژیانی ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەندە خۆش نەبووە و دووچاری زیانێكی گەورەی دەروونی بووە".
ئەم فیلمە لە رۆمانێكی رۆژنامەنووسی بەنێوبانگ (سكۆت ئەندرسۆن)ی ئەمریكی وەرگیراوە كە باس لەكاریگەری شەڕ دەكات لەسەر رۆژنامەنووس و پەیامنێرانی شەڕ.
ئەو فیلمە كە ناوەكەی بە كوردی دەكاتە (ریزكردن بەپێی پێویست)، باس لەوە دەكات كە چۆن مارك و هاوكارەكەی دەیڤد رەوانەی كوردستان دەكرێن بۆ روماڵكردنی رووداوەكانی ئەو جینۆسایدە، بەڵام كاتێك مارك بێ هاوكارەكەی بۆ وڵاتەكەی دەگەڕێتەوە و كاریگەری ئەو شەڕە و بینینی ئەو هەموو تەرمە لە كوردستان دەبێتە هۆی تێكچوونی باری دەروونی مارك و، هاوسەرەكەی كە بەوە دەزانێ، هەوڵدەدات مارك ئاسایی بكاتەوە، بەڵام هیچ چارەسەرێك نادۆزێتەوە تاوەكو ئەوكاتەی كە باپیری هاوسەرەكەی كە كاتی خۆی تاوانكارێكی گەورەی شەڕی ئیسپانیا بووە، هەواڵدەدات مارك چاك بكاتەوە.
كۆڵن فارەڵ هەموو رۆژێك ئەو وێنانەی وەبیر دێتەوە كە چۆن پێشمەرگە بریندارەكان ئەشكەوتیان كردووەتە نەخۆشخانە و لەوێدا بەكەلوپەلی سادە تیمار دەكرێن و پزیشكەكە بە قەلەم ماجیكێكی گەورە دوو رەنگی لە بریندارەكان داوە، رەنگی زەرد بەمانای ئەوە دێت كە بریندارەكە ئەگەری چاكبوونەوەی هەیە و رەنگی شینیش واتە هیوای چاكبوونەوەی كەمە و لەبارێكی خراپدایە.
 بەپێی قسەی پسپۆرانی بواری فیلم، بوونی پزیشكێك لە هەڵبژاردنی ژیان و مردن بۆ قوربانییەكان هەندێك لە بەهێزی فیلمەكەی كەمكردووەتەوە. لەبەرئەوەی پزیشكەكە لە فیلمەكەدا كاتێكی ئەوتۆی پێ نەدراوە، كەچی خاڵێكی سەرەكی نێوەڕۆكی فیلمەكەیە.
ئەم فیلمە كە ماوەكەی 99 خولەكە لە وڵاتی ئێرلەندا، ئیسپانیا و بەلجیكا وێنەی گیراوە و بوودجەكەی بڕی 20 ملیۆن دۆلار بووە، تەنیا یەك هونەرمەندی كورد بەشداری تێدا كردووە كە ئەویش كارزان شارەبانییە و لەو فیلمەدا رۆڵی پێشمەگە دەبینێ.
ئەم فیلمە خەڵاتێكی تایبەتی لە فیستیڤاڵی تۆرنتۆری كەنەدا وەرگرت لەساڵی 2009 .
بەپێی راپۆرتەكان، كۆڵن فارەل بۆ بەشداریكردن لەو فیلمەدا ناچار بووە خۆی لاواز بكات و نزیكەی 20 كیلۆ كێشی خۆی دابەزێنێ.
دێنز تانكۆڤیچ نووسەر و دەرهێنەری ئەو فیلمە دەیەوێ لەرێگەی بەرەی شەڕەوە بینەران بۆ لای خۆی رابكێشێ، بەڵام فیلمەكە ئەوەندە بەسادەیی بەرهەمهێنراوە كە ناتوانێ سەرنجی بینەرێكی ئەوتۆ بۆ لای خۆی رابكێشێ.
خاڵی لاوازی فیلمی ترایگ ئەوەیە كە وردەكاری زۆر ناداتە بینەر و تینوێتی بینەر ناشكێنێ و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە فیلمی ناوبراو نەچێتە ریزی پێشەوەی فیلمەكانی ئەو ساڵە و كاندیدنەكرێ بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار.
هەروها یەكێكی دیكە لە خاڵە لاوازەكانی ئەو فیلمە ئەوەیە كە بینەر هەر زوو بۆی دەردەكەوێ كە كێشەی سەرەكی ئەو رۆژنامەنووسە چییە و لەبەرئەوە كۆتایی و ئەنجامی فیلمەكە زۆر زوو بۆ بینەر دەردەكەوێت.
 لە كۆتاییشدا، ئەو فیلمە ئەوە دەسەلمێنێ كە شەرت نییە فیلمی شەڕ راستەوخۆ بینەر بۆ لای خۆی رابكێشێ و ئەوەش دەسەلمێنێ كە ئەو چیرۆكانەی لەنێو شەڕ دێنە دەرەوە پابەندن بەو كەسەی دەیگێڕێتەوە، چۆنی دەگێڕێتەوە و بۆ كێی دەگێڕێتەوە؟.
 ترایگ فیلمێكی گرنگە بۆ وەرگرتنی زانیاری و شارەزابوون لە بارودۆخی شەڕ لەچاوی رۆژنامەنووس و قوربانییەكانییەوە.

+ نوشته شده در 2010/6/30ساعت 11:31 توسط عاشق یگانه |
بی تو یه لحظه نمیتونم...
ما را در سایت بی تو یه لحظه نمیتونم دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : rojnamenus بازدید : 64 تاريخ : جمعه 16 تير 1396 ساعت: 17:36