کشته مي‌شوند تا بکشند
"اين‌جا ديگر نقطه بريدن از زندگي و «زدن» است. هدف روبهرويش است. يك لحظه چشمهايش را می بندد. دخترش به طرف او می دود. چشمهايش را باز می كند تا اين تصوير پاك شود. بايد اين تصوير پاك شود. هدف روبهرويش است. قرآن كوچك را كه در جيب لباسش است از روي لباس لمس مي‌كند. به اسم خودش فكر مي‌كند: شهيد...
گربهاي كنار جوي نشسته و تكه استخوان و پوستي را ميدرد. چند لحظة ديگر بدنش چه شكلي خواهد بود؟ آب دهانش را قورت ميدهد. هدف روبهرويش است. دشمن همينجاست. او آمده كه استشهادي بزند. بيست كيلو موادي كه به خودش بسته منتظر فقط يك فشار كوچك به دكمه هستند تا عمل كنند. لحظة مرگ و زندگي همين الان است. اين لحظه زنده است و لحظة بعد متلاشي.
يك نفس عميق مي‌كشد. هنوز دستش فرمان مغز را براي فشار دكمه منتقل نكرده كه فرياد رانندة تاكسي بيدارش مي‌كند: «آهاي موتوري، جلوتو نگاه كن، مگه از جونت سير شدي.»
خيابان مطهري است و شلوغ. وقت دارد هم نگاهي به كتاب جهاد شهيد مطهري بيندازد هم عكس بزرگ «ريم الرياشي» را كه روي ديوار خروجي به اتوبان مدرس است خوب نگاه كند. عكسِ همان كسي كه شرح زندگياش را بعدتر در كتاب دختران زيتون1 در دست يك دختر استشهادي ايراني مي‌بيند. چند نفر در تهران سيزده ميليوني اين عكس را ديدهاند معلوم نيست؛ مادري كه در يك دست فرزندش و در دست ديگر اسلحهاي دارد. پسر كوچك گلولة خمپارهاي را در بغل گرفته و هردو سربند لااله‌الاالله و محمد رسولالله بستهاند."
رێكخراوی ئیستشهادییهكانی ئێران كه رێكخراوێكی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، له‌كۆتایی ساڵی 2003وه دامه‌زراو تائێستا 3000 ئه‌ندامی كوڕ‌و كچی هه‌یه، دوو ساڵی رابردووش ده‌یان بنكه‌ی له‌شاره‌كانی ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دانا‌و هه‌زاران فۆرمی ئیستشهادی له‌نێو به‌سیجییه كوڕ‌و كچه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه سه‌ره‌نجام هه‌زاران كه‌س خۆی ناونووس كردووه.
ئه‌و رێكخراوه بیرۆكه‌ی سه‌ركرده توندڕه‌وكانی ئێرانه به‌تایبه‌ت عه‌لی خامه‌نه‌یی كه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوه خۆی سه‌رۆكی یه‌كه‌می سوپای پاسدارانی ئێرانه. ئه‌ندامانی رێكخراوه ئیستشهادییهكه له‌نێو بنكه‌كانی سوپای پاسداران راهێنراونو له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی ده‌چنه فهلهستینو لوبنان ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تایبه‌ت دراوه‌ته (رووداو)، ئه‌و رێكخراوه ده‌یان كوڕ‌و كچی كوردیشی ناونووسكردووهو راهێنانی چۆنیه‌تی خۆته‌قاندنه‌وه‌یان پێده‌ڵێنه‌وه، فاتیمه كه كچه فارسێكی شاری قومه كه به‌ناوه‌ندی مه‌لاكان ناسراوه، چارشێوێكی ره‌شی پۆشیوه‌و چاویلكه‌یه‌كی ره‌شی له‌چاوه، ماوه‌ی 2 مانگه خۆی ناونووسكردووه، ده‌ڵێت "له‌و ماوه‌یه‌دا فێری هه‌ندێ شت كراوین كه چۆن به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین‌و دوژمن له‌ناو ببه‌ین له‌كاتێكدا ده‌زانین خۆشمان له‌و دنیایه‌دا نامێنین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه دونیایه‌كی پاكمان له‌پێشه‌و خوا لێمان رازی ده‌بێ".
هه‌روه‌ها فاتیمه قسه‌ی "ئیمام خومه‌ینی" رێبه‌ری پێشووی ئێران دێنێته‌وه كه گوتوویه‌تی "رێكخراوی ئیستشهادی ده‌بێ هه‌بێ، ئه‌وه پێویستییه‌كی وڵاتێكی ئیسلامییه".
وه‌كو فاتیمه ده‌گێڕێته‌وه ژنێك بۆ ناونوسكردن هاتبووه بنكه‌یه‌كی خۆناونووسكردنی ئیستشهادییهكان، داوای له‌به‌رپرسانی بنكه‌كه كردبوو كه ناوی بنووسن‌و، گوتبووی "من زینام كردووه‌و ده‌مه‌وێ تۆبه بكه‌م، باشترین رێگه‌ش بۆ تۆبه كردن ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ئیستیشهادی (خۆكوژی)یه" به‌ڵام به‌رپرسانی بنكه‌كه رازی نهببوونو پێیانگوتبوو "تۆ نییه‌تت پاك نییه، ده‌ته‌وێ به‌و شێویه گوناهه‌كانت پاك بكه‌یته‌وه، نابێ".
ژماره‌ی كچه ئیستشهادییهكان له‌كوڕه ئیستشهادییهكان كه‌متره‌و، ئه‌وان خۆیان مامۆستایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه ئافره‌ته‌و به "مه‌لاژن" ناوی ده‌هێنن. فاتمه ده‌ڵێت "مامۆستاكه‌مان هه‌موو رۆژ قسه‌مان بۆ ده‌كات، ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ژیانی دونیای دیكه بكه‌ینه‌وه ده‌بێ ئه‌و دنیایه له‌بیر بكه‌ین". باسی له‌وه‌شكرد كه مامۆستاكه‌یان كه‌سێكه كه ماوه‌ی 15 ساڵ له‌نێو سوپای پاسداران ئه‌ندام بووه ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه.
كچه ئیستشهادییهكان به‌كچانی زه‌یتوون ناونراونو له‌شكرێكیان پێكهێناوه، ئه‌و كچانه‌ن كه خۆیان بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان له‌وانه پێكدێن كه له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی لهدایكبوونهوهو زۆربه‌ی كه‌سوكاریان بهسیجیو ئه‌ندامی سوپای پاسدارانن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌كان رێكخراوی ئیستشهادییهكانی ئێران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نساروئیسلام هه‌یه‌و، ئه‌نساروئیسلام چه‌ندین خۆكوژی مه‌شقپێكراوی بۆ ئه‌و رێكخراوه ناردووه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی له‌شوێنی مه‌به‌ستیان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (رووداو) كه‌وتووه، ئه‌نساروئیسلام له‌نزیك شاری سه‌رپول زه‌هابی پارێزگای كرماشان چه‌ندین بنكه‌ی مه‌شقكردنی هه‌یه، (ك) كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی شاری سه‌رپولی زههابه، بۆ (رووداو) باس له‌وه‌كرد كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كوردێكی باشووری كوردستان چوونه‌ته شاره‌كه‌یان له‌وێ یه‌كتریان ناسیووه "ئه‌وان په‌یوه‌ندیان بهئهنسار هه‌بوو، منیش له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه هاندرام كه ببمه ئهندامیانو چالاكیان بۆ ئه‌نجامبده‌م".
(ك) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وو 4 كه‌سی دیكه‌ی گرووپی ئه‌نساروئیسلام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سهرهویانهوه بۆ ئه‌نجامدانی كاری خۆكوژی ئاماده كراون "به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی ده‌مبیست لهبنكهو باره‌گاكانی ئه‌نسار، ئه‌و كاری ئێمه بۆ كوردستانی عێراق نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌بوایه چووباینه رۆمادیو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق‌و له‌وێ خۆمان بتهقێنێنهوه".
وه‌كو (ك) باسیكرد، بوونی ئه‌نساروئیسلام به‌ئاشكرایی له‌شاره‌كه‌یان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كا كه حكومه‌تی ئێران ئاگاداری ئه‌و شته‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نساروئیسلام هه‌بووه "چه‌ند كه‌سێكی ئه‌نسار، بۆ مه‌شقكردن ئێمه‌یان ده‌برده لای ناوچه عه‌ره‌بیه‌كانی ئێران، كه له‌خوارووی پارێزگای كرماشانه، دوای ئه‌وه‌ی راهێنانیان پێكردین، یه‌ك دوو كه‌سیان ره‌وانه‌ی رۆمادی كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه".
(ك) ماوه‌ی 3 مانگ لای ئه‌نساروئیسلام ماوه‌ته‌وه‌و مه‌شقی پێكراوه، دواتر له‌كۆتایی ساڵی 2007 له‌ده‌ستیان رایكردووه، ده‌ڵێ "شه‌وێك كه له‌نێو خێمه‌یه‌كدا خه‌وتبووین، بیرم لهراكردن كرده‌وه، چونكه چیتر نه‌مده‌ویست خۆم بكوژم، بۆیه له‌شوێنه‌كه رامكردو چوومه‌وه ماڵ".
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، چه‌ند هاوڕێیه‌كی (ك) هاندیدهدهن كه دووباره بگه‌ڕێته‌وه‌و كاره‌كه ئه‌نجامبدات، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی به‌وه دهزاننو له‌و كاره په‌شیمانی ده‌كه‌نه‌وه.
برچسب : نویسنده : rojnamenus بازدید : 95